ئێمە باشترین لە باشتر

ئێمە باشترین لە باشتر

زیزۆ کورد ئای تی

نوێترین هەوالی سیاسی و وەرزشی و نوێترین زانیاری لەسەر تەکنەلۆجیا و باشترین بەرنامەو فێرکاری مۆبایل و کۆمپیوتەر

زیزۆ کورد ئای تی

نوێترین هەوالی سیاسی و وەرزشی و نوێترین زانیاری لەسەر تەکنەلۆجیا و باشترین بەرنامەو فێرکاری مۆبایل و کۆمپیوتەر

مـاڵـپـەڕی زیزۆ کورد ئای تی

نوێترین هەوالی سیاسی و وەرزشی و نوێترین زانیاری لەسەر تەکنەلۆجیا و باشترین بەرنامەو فێرکاری مۆبایل و کۆمپیوتەر تەکنەلۆژیا ، دیزاین ، هاک ، مۆبایل ، فێرکاری

مـاڵـپـەڕی زیزۆ کورد ئای تی

نوێترین هەوالی سیاسی و وەرزشی و نوێترین زانیاری لەسەر تەکنەلۆجیا و باشترین بەرنامەو فێرکاری مۆبایل و کۆمپیوتەر

Showing posts with label هەوال. Show all posts
Showing posts with label هەوال. Show all posts

بە پەلە

بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەك ، پارتی دیموكراتی كوردستان د.رۆژ دەكاتە جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و هۆشیار زێباری دەكاتە وەزیری دارایی عێراق ، كە ئەو دوو پۆستە پشكی خۆیەتی لە حكومەتی تازەی عێراقدا.


بەپێی ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوە د.رۆژ نووری شاوێس كە بۆ وەزیری دارایی ناوی هاتبوو، بكرێتە جێگری سەرۆك وەزیران هەروەك كابینەی پێشووی عێراق و ، هۆشیار زێباری بكرێتە وەزیری دارایی عێراق .

بەڵام تائێستا ئەو زانیاریانە بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە رانەگەیێندراون.

لەكاتی راگەیاندنی كابینەی حەیدەر عەبادیدا لەپەرلەمانی عێراق ، ناوی هۆشیار زێباری وەك جێگری سێیەمی سەرۆك وەزیران و د.رۆژ نووری شاوەیس وەك وەزیری دارایی و فریاد رواندزی وەك وەزیری رۆشنبیری خوێندرانەوە، بەڵام خەسرۆ گۆران لەو دانیشتنەدا هەستایەوەو گوتی ئەو ناوانە بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن لایەنە كوردییەكانەوە نەدراون و، دواتر لایەنە كوردییەكان كاندیدەكانی خۆیان دیاریدەكەن بۆ سوێندخواردن .

پشكی كورد لە حكومەتی تازەی عێراق بە سێ وەزارەت دیاریكراوە، هەرچەندە عەممار حەكیم ، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداودا رایگەیاند ، كە ئێستا هەوڵێك هەیە لە بەغدا كە چوار وەزارەت یان وەزیر بدرێتە كورد، كە بریتیدەبن لە: وەزارەتی دارایی، رۆشنبیری، كۆچ و كۆچبەران و وەزیرێكی دەوڵەت .

خەسرۆ گۆران، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی، كە گەورەترین فراكسیۆنی كوردییە لە پەرلەمانی عێراق، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ ژمارە 326ی هەفتەنامەی رووداودا جەختی لەسەر ئەوە كردووە كە كورد بە كەمتر لە سێ وەزارەت بەشداری حكومەتی تازەی عێراق ناكات .

لەبارەی پشكی لایەنە كوردییەكانیش لە كابینەكەی عەبادیدا، دەڵێت: "ئەگەر بە خاڵ بێت یەكێتی نیشتمانی كوردستان هیچ وەزارەتێكی لە حكومەتی عێراق بەرناكەوێ، بەڵام ئەگەر بە تەوافوق بێت شتێكی دیكەیە

، بەشی كورد تەنیا سێ وەزارەتە، یەكگرتوو ئیستیحقاقی خۆی هەیە و دەیەوێ و نایدا بە لایەنی دیكە"